دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی کاوە چووپانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

کاوە چووپانی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٦:٠٧

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

کاوە چووپانی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، کاوە چووپانی، تەمەن ٣٨ ساڵە و خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی کاوە چووپانی بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر دووکانی ئەم هاووڵاتییە لە شاری دیواندەرە و بە بەکارهێنانی توندووتیژیەوە بووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ کاوە چووپانی بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە