جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی شەعبان موریدی لە دەستبەسەرکراوانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ و بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی

شەعبان موریدی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا، ناوبراو پێشتر لە بزووتنە

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:٠٣

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

شەعبان موریدی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا، ناوبراو پێشتر لە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ دەستبەسەر کرابوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤) شەعبان موریدی لاوی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی موریدی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دوای هێرش بۆ ماڵی بنەماڵەی شەعبان لە شەقامی شافیعی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ شەعبان موریدی لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە شەعبان موریدی پاییزی ساڵی ٢٧٢٢ ی کوردی و لە کاتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و هەروەها لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پاییزی ٢٧١٩ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە