دەستبەسەرکردن، لێدان و کوتانی بابەک محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی سنە و ناچارکردنی بە خوێندنەوەی نووسراوەیەکی سوپای پاسداران

بابەک محەممەدی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، دوای دەستبەسەرکران و لێدان و کوتان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، لە ژێر گوشاری ئەو ناوەندە ن

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٠٩:٤٤

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بابەک محەممەدی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، دوای دەستبەسەرکران و لێدان و کوتان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، لە ژێر گوشاری ئەو ناوەندە ناچار بە خوێندنەوەی نووسراوەیەکی داسەپاو لە بەرانبەر کامێرا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بابەک محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی سنە، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و دراوەتە بەر لێدان و کوتان.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەو گۆرانیبێژە تۆماریان کردووە، ناوبراو ناچار کراوە کە لە بەرانبەر کامێرا لەو ناوەندە ئەمنییە "داوای لێبوردن" بکات.

بابەک محەممەدی، پێشتر لە ڕێوڕەسمێکدا گۆرانییەکی فۆلکلۆری خوێندبووەوە کە لە بەشێک لەو گۆرانییەدا سوپای پاسدارانی بە قوربانی کچێک کردبوو.

لەو ڤیدیۆ کە بە گوشاری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران تۆمارکراوە، ئاسەواری لێدان و کوتان لەسەر دەموچاو و جووڵەکانی بابەک محەممەدی دەبیندرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە