یەلدا عەباسی هونەرمەندی کوردی خەڵکی خوراسان لە تورکیا دەستبەسەر کرا
هەنگاو: یەلدا عەباسی لە هونەرمەندانی لاو و ناسراوی کوردی خەڵکی خوراسان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کرا.
هەنگاو: یەلدا عەباسی لە هونەرمەندانی لاو و ناسراوی کوردی خەڵکی خوراسان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنج شەممە (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٦ی دێسامبری ٢٠١٨)، یەلدا عەباسی هونەرمەندی لاوی کورد کە خەڵکی باکووری خوراسانە، لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی ئیستانبۆلی تورکیا دەستبەسەر کراوە.
یەلدا عەباسی لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە بۆ بەشداری کردن لە کۆنسێرتێکی ناوەندی فەرهەنگی میزۆپتامیا سەردانی تورکیای کردبوو.
یەلدا عەباسی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شاری شیروانی پارێزگای خوراسانی باکوور لەدایک بووە و ساڵی ٨٧ لەلای مامۆستایانی موسیقای قوچان دەستی بە فیربوونی دوتار کرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە ساڵی ٨٩ یەکەمین ئەلبوومی هونەری خۆی بە هاوکاری دایکی و موحسێن میرزازادە لەژیر ناوی "کووات" بڵاو کردەوە کە لەگەڵ پێشوازیی بەرینی کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.
یەلدا عەباسی پاش دوو ساڵ ئەڵبوومی "کووات ٢"ی ئامادە کرد کە هەتا ئێستا لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە مۆڵەتی بڵاو بوونەویە پێ نەدراوە.