قوروە؛ دەستبەسەرکرانی سەجاد مەلەکشاهی دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە گەندەڵی حکومەت

سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی و بانگهێشت کردنی خە

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٣:٢٣

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی و بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ چوونە پاڵ بایکۆت کردنی دەنگدان لە مانگی داهاتوودا، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٢ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، سەجاد مەلەکشاهی، کاسبکاری خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

سەجاد مەلەکشاهی چەند خولەکێک دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکی دەستبەسەر کرا، ناوبراو لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت: «ئەگەر دەتانهەوێت دەنگ بدەن، ئەوە یانی دەنگتان بە گشت دز و گەندەڵەکان داوە»

ناوبراو لە ڤیدیۆیەکدا بانگهێشتی هاووڵاتییان دەکات بۆ بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکی و چوونە پاڵ «بایکۆتی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامیی».

سەجاد مەلەکشاهی، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخ و شێوازی مانەوەی ناوبراو بەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە