تورکیا؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی ئامانج مینبەری و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی ئەو پەنابەرە سیاسییە

حوسێن (ئامانج) مینبەری پەنابەری کورد بۆ جاری دووم لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرایەوە. ناوبراو ساڵی ڕابردووش لەگەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر کرا

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٦:٣١

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

حوسێن (ئامانج) مینبەری پەنابەری کورد بۆ جاری دووم لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرایەوە. ناوبراو ساڵی ڕابردووش لەگەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر کرابوون و مەترسی دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران لەسەر بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئامانج مینبەری چالاکوانی سیاسی کورد و خەڵکی گوندی نییەری شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە، ئامانج مینبەری و شەوگار محەممەدی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، بەمەبەستی چوون بەرەو ئەورووپا ئوروپا و داوای پەنابەری، لە ڕێگەی بەندەری مارماریس لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەم دوو هاوژینە ئەوکات و دوای دەستبەسەرکرانیان، لەگەڵ دەیان پەنابەری دیکە بۆ کەمپی «موغڵا» کەمپی دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران گواسترایەوە ە دوای چەند مانگ ناڕوونی چارەنووسیان ئازاد کران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەسەر ئەگەری ڕادەستکردنەوەی چالاکوانانی سیاسی داوا لە سەرجەم ڕێکخراو و ناوەند و دامەزراوە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پەنابەران دەکات پشتگیری لە پەنابەران بکەن بە مەبەستی ڕێگری کردن لە ڕادەستکردنەوەییان بۆ ئێران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە