جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکردنی منداڵێکی دیکە بەهۆی دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی دوای دۆڕاندنی تیمی تۆپی پێی ئێران

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی محەممەد مەحموودی، بەهۆی دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی دوای دۆڕاندنی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێر

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٢:٥١

 

هەنگاو: هەینی، ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی محەممەد مەحموودی، بەهۆی دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی دوای دۆڕاندنی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرانبەر بە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری جوانڕۆ، مێرمنداڵێک بە ناوی محەممەد مەحموودی و تەمەن ١٦ ساڵیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەحموودی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر دووکانی شوێنی کاری ئەو مێرمنداڵە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە.

ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی مەحموودییان ڕاگەیاندووە؛ کوڕەکەتان بەهۆی دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی دوای دۆڕاندنی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە بەرانبەر تیمی هەڵبژاردەی قەتەر دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، لانی کەم ١٠ منداڵ لە شاری جوانڕۆ بەو هۆیەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا ناسنامەی ٢ کەسیان بە ناوەکانی محەممەد یووسفی، تەمەن ١٧ ساڵ و محەممەد مەحموودی، تەمەن ١٦ ساڵ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە