جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی لاوێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە ئاشکراکردنی ناسنامەی حەمزە بەرزگەر لاوی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی دوای دەربڕینی دڵخۆشییان لە دۆڕاندنی هەڵبژاردە

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٣:١٨

 

هەنگاو؛ شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بە ئاشکراکردنی ناسنامەی حەمزە بەرزگەر لاوی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی دوای دەربڕینی دڵخۆشییان لە دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرانبەر قەتەر دەستبەسەرکراون گەیشتە سێ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، حەمزە بەرزگەر تەمەن ٢١ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

هەنگاو پێشتر ڕاپۆرتی دەستبەسەرکرانی دوو منداڵی بە ناوەکانی محەممەد مەحموودی تەمەن ١٦ ساڵ و محەممەد یووسفی تەمەن ١٧ ساڵی بڵاو کردبووەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ١٠ منداڵ و مێرمنداڵ لە جوانڕۆ بەهۆی دڵخۆشی لە دۆڕاندنی تیمی نیشتمانی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر قەتەر دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە