پیرانشار؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی سەعدی مەحموودی و ئومێد (ناوبانگ نادیار)، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئ

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:٢٨

 

هەنگاو؛ شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی سەعدی مەحموودی و ئومێد ئازەری، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٦ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری حاجی عۆمەران سەر بە شاری پیرانشار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سەعدی مەحموودی و ئومێد ئازەری خەڵکی پیرانشار بە سەختی بریندارکران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سۆرانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە و سەعدی مەحموودی بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەولێر گواستراوەتەوە.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە سەعدی مەحموودی لە ئەنجامی تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لاقی بە سێ گوللەی کڵاشینکۆف پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە