دەستبەسەرکردنی هێمن نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی هێمن نیکپەی، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێ

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٢:٥٣

 

هەنگاو: دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی هێمن نیکپەی، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٨ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، هێمن نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «نەنە’’ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوستراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن ئەو هێزانەوە لێی دراوە، پاشانیش ئەو هێزانە ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییەیان بەتەواوەتی پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

هێمن نیکپەی، چالاکی مەدەنی و کاسبکار، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە