دەستبەسەرکرانی مورتەزا کەیوانلوو هاووڵاتیی کورد لە سەبزەوار

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:٠٩

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

مورتەزا کەیوانلوو هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری جوغتای سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٨ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، مورتەزا کەیوانلوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری جوغتای سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەبزەوار دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەنگاو، مورتەزا کەیوانلوو تەمەن ٤٠ ساڵ دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە