برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەری لاو بە ناوی ڕەحمان ڕەحمانیزادە و یاسین فەلاحی لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری نەوسوود بەهۆی لێدان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێر

٥ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٦:٤٤

 

هەنگاو: شەممە، ٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری لاو بە ناوی ڕەحمان ڕەحمانیزادە و یاسین فەلاحی لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری نەوسوود بەهۆی لێدان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و هەروەها بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایییەوە، بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (٢٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، یاسین فەلاحی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "وشکەڵان"ی سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییی سنووری نەوسوود لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە کە قاچی چەپی بریندار بووە و تاندۆنی پچڕاوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ١ی ڕەشەممە، (٢٠ی فێبریوەری) کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ڕەحمان ڕەحمانیزادە، بەهۆی لێدانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، سەر و دەستی ئەم کۆڵبەرە بریندار بووە و هەروەها دەستی ڕاستیشی شکاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە