کامێران؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سوهراب گوڵمحەممەدی

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی سوهراب گوڵمحەممەدی هەشت ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەرکراوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٩:٤٨

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی سوهراب گوڵمحەممەدی هەشت ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەرکراوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لە سەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٤ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، سوهراب گوڵمحەممەدی، خەڵکی گوندی «گازرخانی» سەر بە شاری کامێران دەستەبەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە دوای بانگکران و ڕۆیشتنی بۆ دادگای شاری کامێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی سوهراب گوڵمحەممەدی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو، تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سوهراب گوڵمحەممەدی بەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە