کوژران و بریندار بوونی ٦٧ کۆڵبەر لە مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٦٧ کۆڵ

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٨:٢٣


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٦٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٨٥٪ ی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ١٧ حاڵەت واتە ٣٤٪ بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەو مانگەدا ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٦٣ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها، لانی کەم٢ منداڵی خەڵکی شارەکانی بۆکان و دیواندەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

زیاترین قوربانی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە ٣٦ حاڵەت بووە.


هۆکاری گیانلەدەستدان یان بریندار بوون؛

تەقەی ڕاستەوخۆ: ٥٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٥٤ بریندار) ٨٥٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان هێزە چەکدارەکانەوە: ١ حاڵەت (١ بریندار) ١.٥٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.
بەربوونەوە لە شاخ: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) ٦٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.
سەرمابردوویی: ١ حاڵەت (١ کوژراو) ١.٥٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) ٦٪ی کۆی گشتی حاڵەتەکان


جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان؛

پارێزگای کرماشان: ٣٦ حاڵەت (٣٦ بریندار)
پارێزگای کوردستان (سنە): ٢٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٢٤ بریندار)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت) ١ کوژراو و ٣ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە