مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد

عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردووی

١٣ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٠:٥٣

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردووی لە حاڵێکدا کە چارەنووسی ناڕوونە لە دەستبەسەرگە بەسەر بردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٠ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ڕەهنەوەرد، ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران بۆ قەرارگای شەهرامفەری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سنە گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و هەروەها، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە