ئارمان غەفووری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
هەنگاو: ئارمان غەفووری ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان پاش پێنج مانگ دەستبەسەر کران، ئازاد کرا.
١٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٠:٣٣
هەنگاو: ئارمان غەفووری ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان پاش پێنج مانگ دەستبەسەر کران، ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە(١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨)، ئارمان غەفووری ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی کورد پاش ٥ مانگ دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئارمان غەفووری سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ (کۆتایی ژوئەن) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو و دواتر گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان.