کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە هۆی زوقم سەرماوە گیانی لەدەست دا
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.
٢١ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٣:٤٦
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە (٢٠ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١١ی دێسامبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ئالانە بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست داوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە ”زانیار عەزیززادە“ کوڕی سلێمان و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی ەنخۆشخانەی پیرانشار کراوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پیرانشار و ئورمیە بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.