چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەشت کۆڵبەرێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە
هەنگاو:لە درێژەی تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە ئامانج کردنی کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوری سەردەشت درایە بە دەسترێژی گوولە.
٢٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:٣٤
هەنگاو:لە درێژەی تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە ئامانج کردنی کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوری سەردەشت درایە بە دەسترێژی گوولە.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە (٢٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ١٩ی ێدسامبری ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە “ڕەحمان شوانە” دانیشتووی ئاوایی دۆڵەتوو سەربە شاری سەردەشت ڕاگەیاندووە.
رەحمان شوانە لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت کراوە.