خالید زەمانی ١٠ ساڵە بێ مرەخەسی لەبەندیخانە ڕاگیراوەه

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، دوایی ١٠ ساڵ بەندکران، تائێستا لە مافی مەرەخەسی بێبەشە.

١ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:٤٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، دوایی ١٠ ساڵ بەندکران، تائێستا لە مافی مەرەخەسی بێبەشە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، خالید زەمانی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی خۆی، دوایی تێپەربوونی ١٠ ساڵ لە حوکمەکەی، بە بێ یەک رۆژ مەرەخەسی لە بەندیخانەی یەزد ڕاگیراوە.

یەکێک لە نزیکانی خالید زەمانی، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند، سەرەڕایی ڕەزایەتی بەپرسانی بەندیخانەی یەزد و ئیتلاعاتی شاری خۆی، بەڕێوەبەری حوکمەکان لە مافی مەرەخەسی بێ بەشیان کردووە. ئەو سەرچاوە ڕایشی گەیاند، کەسێک لە ئیدارەی بەڕێوەبەری حوکمەکان دەڵێت بە هۆی کورد بوون و سونە بوونی خالید، مافی مەرەخەسی پێ نادەم.

خالید زەمانی، کوری یوسف، سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و لەلایەن دادگایی شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندام بوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بۆ بەندیخانەی یەزد دورخرایەوە.

ناوبراو لە سەرەتا حوکمی بڕینەوەی دەستی چەپ و پای ڕاستی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە دواتر گۆڕدرا بە ٣٠ ساڵ بەندکران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە