سەربازێکی مەریوانی دەستبەسەر و بۆ سنە گوازراوەتەوە

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەریوان کە هەر لەو شارەش سەرباز بووە، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:٠٢

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەریوان کە هەر لەو شارەش سەرباز بووە، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان بە ناوی ”تەحسین پیرووزی“ کۆتایی مانگی ڕەزبەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە وزیاتر لە دوو مانگە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شاری سنە و لەوێ ڕاگیراوە.

تەحسین پیرووزی کوڕی تەعلیم کە تەنیا ١٩ ساڵ تەمەنی هەیە، لە  پایگای سپای پاسداران لە گوندەکەی خۆیان سەرباز بووە و لەکاتێکدا تەنیا سێ مانگ مابوو هەتا سەربازییەکەی تەواو بکات، لە ڕیکەوتی (٢٤ی ڕەزبەی ٢٧١٨ / ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی پیرووزی وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنیری هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزەکانی سپای پاسداران بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران تەحسینیان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە