دەیەمین ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لە کامیاران دەستبەسەر کرا + ناوەکان
هەنگاو: بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی زایینی، شەپۆلێکی نوێ لە دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لەشارەکانی سنە و کامیاران دەستی پێکردووە و تا ئیستا لانیکەم ١٠ چالاکی.
هەنگاو: بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی زایینی، شەپۆلێکی نوێ لە دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لەشارەکانی سنە و کامیاران دەستی پێکردووە و تا ئیستا لانیکەم ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران، شەوی یەکشەممە (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٦ی ژانویەی ٢٠١٩)، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەندامێکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بە ناوی ” موحسین حوسێنی“ و دەستبەسەریان کردووە.
موحسین حوسێنی تەمەن ٢٦ ساڵ و پیشەی ئازاد بووە کە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٠ ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ هادی کەمانگەر خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١١ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ١ی ژانویەی ٢٠١٩)
٢ـ فازڵ قەیتاسی خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١١ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ١ی ژانویەی ٢٠١٩)
٣ـ ڕەزا ئەسەدی خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١١ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ١ی ژانویەی ٢٠١٩)
٤ـ فەرهاد محەمەدی خەڵکی سنە، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١٢ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ٢ی ژانویەی ٢٠١٩)
٥ـ عیسا فەیزی خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١٥ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٩)
٦ـ حوسێن کەمانگەرخەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١٥ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٩)
٧ـ ڕاشد مونتەزری خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١٥ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٩)
٨ـ ئامانج قوربانی خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١٦ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ٦ی ژانویەی ٢٠١٩)
٩ـ بەختیار کەمانگەر خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١٦ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ٦ی ژانویەی ٢٠١٩)
١٠ـ موحسین حوسێنی خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران (١٦ی بەفرانبار ٢٧١٨ / ٦ی ژانویەی ٢٠١٩)