شنۆ.. ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێک کە لە شاری شنۆ ڕۆژی یەکشەممە خۆی هەڵواسیبوو، دوایی چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٣٨

 

هەنگاو: ژنێک  کە لە شاری شنۆ ڕۆژی یەکشەممە خۆی هەڵواسیبوو،  دوایی چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەمە (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٦ی ژانویەی٢٠١٩)  ژنێکی خەڵکی شاری شنۆ کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی دابوو، دوای مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو ژنە ”سەبری دەشتی“ کچی حوسێن ڕاگەیاندووە.

سەبری دەشتی  تەمەن ٢٨ ساڵ و دایکی منداڵێکە بە هۆی کیشەی بنەماڵەیییەوە خۆی هەڵواسیبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە