سوهراب ڕەخشا گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە
هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدنی خەڵکی شاری شنۆ کە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٠:٣٩
هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدنی خەڵکی شاری شنۆ کە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوهراب ڕەخشا، چالاکی مەدەنی و خێرخوازی خەڵکی شنۆ کە سی حەفتە پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەخشا لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە “بنەماڵەکەی توانیویانە چاویان پێ بکەوێت”.
سوهراب ڕەخشا ڕۆژی پێنج شەممە (١٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣ی ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.