مێهران محەمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٢:٢٨

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕؤژی  دووشەممە (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢١ی ژانویە ٢٠١٩) لە گەڕەکی عەباس ئاوای ئەو شارە یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی ئەو شارەیان بە ناوی “مێهران محەمەدی” دەستبەسەر کردووە.

مێهران محەمەدی تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “بزلانە”و  خانوەن بڕوانامەی بەکالریۆسی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پەیامی نووری سنەیە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازتراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەکان مێهران یان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.

دوایی تێپەربوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە مەدەنیە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست دا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە