شیاوەتی لەیلا قادری بۆ هەڵبژاردنی شۆرای شاری بۆکان ڕەد کرایەوە

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٢:٣٥

 

هەنگاو: شیاوەتیی کچەخوێندکارێکی کورد کە خۆی بۆ شۆرای شاری بۆکان بەربژێر کردبوو ڕەت کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری بۆکان، شیاوەتیی کچەخوێندکارێکی کورد کە لە چالاکانی مەدەنی و نووسەرانی ئەو شارەیە بەپێی بەندی (ح) و (ج) مادەی ٢٩ی یاسای هەڵبژاردنەکان ڕەت کردەوە و پێش لێوردبوونەوەی لیژنەی چاوەدێریی هەڵبژاردنی شۆرای شار، ناوبراویان ناچار بە کشانەوە کرد.

لەیلا قادری عیساکەند، ئەو چالاکە مەدەنییەیە کە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ناچار بە کشانەوە لە پێنجەمین دەوری هەڵبژاردنی شۆرای شار کراوە.

لەیلا قادری خوێندکاری دوکتورای بازرگانی ـیە و بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ تەشکیلاتی نهێنیی حیزبە کوردییەکان و بە تاوانی دانانی وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەری لەسەر پرۆفایلی فەیسبووک بەبێ ڕووسەری و هەروەها نووسینی نامە بۆ دەنگ و ڕەنگی حکومەتی ئێران و ڕەخنە لەسەر فیلمی شوور شیرین ، ناچار بە کشانەوە لە خۆبەربژێرکردن بۆ شۆرای شار کراوە.

 

ئەم خاتوونە کوردە مامۆستای زمانی کوردییە و کتێبی “هێماکانی پێشکەوتنی ژنان لە کار و ژیان دا” ـی لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و هەروەها نووسەری کتێبی، ” تجارت خارجی ” بووە و هاوکات مامۆستای زمانی کوردییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە