سەپاندنی حوکمی ١٦ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران بەسەر ٦ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
هەنگاو:دەزگای دادوەریی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان حوکمی بەندکرانی بەسەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ سەپاند.
هەنگاو:دەزگای دادوەریی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان حوکمی بەندکرانی بەسەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ سەپاند.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگای گشتی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حوکمی ١٦ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر شەش هاووڵاتی ئەو شارەدا سەپاند.
حوکمەکان بە شێوەی خوارەوەن:
١ـ یونس شەریفی مەحکووم بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکران
٢ـ فەتاح عەلیکورد مەحکووم بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکران
٣ـ حامید زەریفە مەحکووم بە سێ ساڵ بەندکران
٤ـ محەمەد مەحموود تاش مەحکووم بە دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران
٥ـ مەجید دەریایی مەحکووم بە دوو ساڵ بەندکران
٦ـ محەممەدئەمین فەزڵی مەحکووم بە دوو ساڵ بەندکران
ئەو شەش هاووڵاتیە لە ڕێبەندانی ساڵی رابردوو دەستبەسەر و دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دادگا، ئازاد کرابوون.