چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار پاش ٥٠ ڕۆژ نادیارە
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، چارەنووسیان نادیارە.
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ”شێڕکۆ عەلی محەمەدی“، ”باپیر بەرزە“، ”ئەسعەد مەحموودی“ و ”کەیوان نژاد ڕەسووڵ“ پاش نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەر کران، نادیارە.
ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە شەوی دووشەممە (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەشاری پیرانشار و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
ئەو چوار هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و بنەماڵەکانیان هەتا ئێستا نەیانتوانیەوە کە چاویان پێیان بکەوێت و هەر ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.
پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئەو چوار هاووڵاتییە گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ٨١ی ڕەمەزانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و لە ژێر ئەشکەنجەدان.