خۆکوشتنی سێ کەس بە هۆ هەژاریی و نەدارییەوە

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، نەغەدە و سەقز، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:١٨

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، نەغەدە و سەقز، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٣ی فێوریەی ٢٠١٩) هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی سەقز، بە هۆی کێشەی ماڵی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سەقز ناسنامەی ئەو کەسەی “فەڕۆخ شانوسخە” دانیشتووی گەرەکی ئاپارتمانی جاقل، ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە شەوی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتیەکی خەڵکی خەلیفانی نەغەدە بە ناوی “س-ب” بە هۆی تووش بوون بە خەمۆکی و کێشەی ماڵی بە چەکی تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە (١١ی ڕێبەندان/٣١ ژوئیە) هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی هەژاری و قەرزاری هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ناسنامەی ئەو پیاوە تەمەن ٤٥ ساڵانەی “رەئوف ئیبراهیمی” کوری حەسەن ڕاگەیاندووە کە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە