کچێکی سەقزی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هەنگاو:کچێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری سەقز، لە ڕێگەی خۆسوتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٥:٠٢

 

هەنگاو:کچێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری سەقز، لە ڕێگەی خۆسوتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٤ی فێوریەی ٢٠١٩)، کچێكی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سەقز کە شەممەی حەفتەی ڕابردوو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا بوو و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سنە کرابوو،گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز، ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ٢٨ ساڵەی “خەدیجە  سەلیمی”  کچی ئیبراهیم خەڵکی ئاوایی قەبەغلوجە ڕاگەیاندە.

سەرچاوەیەک لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “سێوە دوای ئەوەیکە باوکی ئیزنی پێ نەداوە شوو بە کورێکی دڵخوازی خۆی بکات، لە ڕێگەی خۆسوتاندنەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی ڕابردووش لاویکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”سیاوەش عەبدوڵڵا ڕەش“ بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە