دەستبەسەر کردنی دوو کەس لە شاری سەردەشت

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەردەشت دوو کەسی ئەندامی بنەماڵەیەکیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی تۆمەتبارێک دەستبەسەر کردووە.

٢٨ خاکەلێوە ٢٧١٦، ٠٥:٣٥

 

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەردەشت دوو کەسی ئەندامی بنەماڵەیەکیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی تۆمەتبارێک دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ( ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٦/ ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی مێراوێ و دوو کەسی ئەندامێکی بنەماڵەیەکیان دەست بەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە ”محەمەد قادری“  و خۆشکەزایەکی تەمەن ١٦ ساڵی ناوبراو بە ناوی ”هونەر ساڵح زادە“یان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە وێڕای پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە، داویانیانەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزێیان بە خۆیان و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەشیان کردووە و دواتر دەستبەسەریان کردوون.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری تۆمەتبار سامی ساڵح زادە و دەرباز کردنی ناوبراو لە سزای یاسایی ، دەستبەسەر کراون . 

محمەد قادری خاڵی سامی  ساڵح زادەیە کە شەش مانگ بەر لەئێستا لە ڕووی ناچارییەوە ئێرانی بەجێ هێشتووە و ئێستا براکەی و خاڵی بە تۆمەتی  هاوکاری کردنی ناوبراو لەکاتی دەربازبوونی لەئێران دەستبەسەر کراون.

سامی ساڵح زادە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە تۆمەتی هاوکاری کردنی پێشمەرگەی حیزبێکی کوردستانی خرابوویە پاڵ و حوکمی  دەستبەسەرکرانی دەرچوبوو. 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی هونەر و محەمەد لە بەردەستدا نییە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە