چارەنووسی مێهران محەمەدی پاش دوو حەفتە لە دەستبەسەر کران نادیارە

هەنگاو: چارەنووسنی مێهران محەمەدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، دوو حەفتە دوای دەستبەسەر کرانی نادیارە.

١٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٣٤

 

هەنگاو: چارەنووسنی مێهران محەمەدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، دوو حەفتە دوای دەستبەسەر کرانی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دوو حەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی مێران محەمەدی، چالاکی سیاسی خەڵکی سنە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست دا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە  ڕۆژی  دووشەممە (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢١ی ژانویە ٢٠١٩) لە گەڕەکی عەباس ئاوای شاری سنە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

مێهران محەمەدی تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “بزلانە”و  خانوەن بڕوانامەی بەکالریۆسی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پەیامی نووری سنەیە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەکان مێهران یان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە