تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین قوربانی لێ کەوتەوە + ئامار

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، یەکێک لە ئەندامانی ئیدارەی هەڵگرتنەوەی مینی پارێزگای کرماشان بریندار بوو. ل

١٧ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١١:٤٥

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، یەکێک لە ئەندامانی ئیدارەی هەڵگرتنەوەی مینی پارێزگای کرماشان بریندار بوو. لە سەرەتای ساڵی زایینی بە شێوەی نێوەنجی هەر سێ ڕۆژ یەک هاووڵاتی لە کوردستان بووەتە قوربانی تەقینەوەی مین.

بە پێی هەواڵی ڕێکرخاوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (١٧ی رێبەندانی ٢٧١٨/ ٦ی فێوریەی ٢٠١٩)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەر لە ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرین، یەکێک لە کارمەندانی ئیدارەی هەڵگرتنەوەی مینی پارێزگای کرماشان بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کەسە ”رەمەزان شاهی وەند“ تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی ئەندیمشک ڕاگەیەندراوە کە لاقێکی شکاوە بریندار بووە.

رەمەزان شاهی باوکی دوو منداڵە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو و ئێستا لە ژژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا،  ١٠ هاووڵاتی کورد لە سنورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانیکە دوو کەسیان گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە