ژنێکی بەساڵاچووی نەخۆش چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی بۆکانەوە بانگ کراوە

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆۆکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین جار ژن و مێردێکی بەساڵاچووی بانگی ئەو ناوەندە

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٩:٤٩

 

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆۆکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین جار ژن و مێردێکی بەساڵاچووی بانگی ئەو ناوەندە ئەمنییە کردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵیان ئەنجام داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین جار ”سەید مستەفا قوڕەیشی“ تەمەن ٦٧ ساڵ و هاوژینەکەی بە ناوی ”فاتمە مستەفانژاد“ تەمەن ٦٧ ساڵیان بانگ کردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام داون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ساڵاچووە تەنیا لە بەر ئەوەی دوو کوڕیان بە ناوەکانی ”دارا و ئاوات“ چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانن بانگی ئەو ناوەندە ئەمنییانە کراون و وێڕای لێپرسینەوە بێ ڕێزیشان پێکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خاتوو فاتمە مستەفا نژاد لە کاتێک دا لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بانگ کراوە کە ماوەیەکی کورتە نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلەی ئەنجام داوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکدایە و لە ئەگەری گوشاری ڕۆحی و دەروونی ژیانی بەرەوڕووی مەترسی دەبێتەە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە