دوو کەس لە ئورمیە و سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو:ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ئورمیە و سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٤:١٦

 

هەنگاو:ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ئورمیە و سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەممە (٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٩ی فێوریەی ٢٠١٩)، لاوێکی ١٧ ساڵان خەڵکی سەردەشت بە ناوی “دانیال شێخەپووڕ”کوری کەماڵ، بە هۆی کشەی بنەماڵەییوە و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان رۆژ، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئورمیە لە سەر پردی چواررێیانی کەمەربەندی خاتەمەولئەنبیا خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە گیانی لە دەست داوە.

تا ئێستا ناسنامەی ئەو لاوە ٢٥ ساڵانە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە