پیاوێک لە شاری سنە هاوژینەکەی خۆی لە پێش چاوی خەڵکەوە کوشت
هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە، هاوژینەکەی خۆی لە پێش چاوی خەڵک لە پارکی منداڵانی ئەو شارە کوشت.
٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:٥٠
هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە، هاوژینەکەی خۆی لە پێش چاوی خەڵک لە پارکی منداڵانی ئەو شارە کوشت.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی رێبەندانی ٢٧١٨/ ١٠ فێوریەی ٢٠١٩) هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی”ئەنوەر حوسێن پەناهی” هاوژینەکەی خۆی بە ناوی “لەیلا حوسێن پەناهی” لە پارکی منداڵانی ئەو شارە لە پێش چاوی خەڵک بە شێوەیەکی هۆڤانە کوشت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پیاوە و هاوژینەکەی کە ئامۆزای یەکتر بوون، بە چەقۆ کوشتووە و لە شوێنی روداوەکە هەڵهاتووە، بەڵام دواتر دستبەسەر کراوە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، ئەو ژن و مێردە، کێشەیان و هەبووە ئەو ڕۆژە لە لای دوکتۆری دەرووناس هاتوونەتەوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ئەنوەر حوسێن پەناهی نەخۆشی دەروونی هەیە.