ژنێکی لاو لە سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی لاوێکی خەڵکی سنە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٠٩
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی لاوێکی خەڵکی سنە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١١ی فێوریەی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سنە لە ماڵی باوکی خۆی لە گۆڕەپانی نبوەتی ئو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٢٥ ساڵەی ”سۆما سەڵەواتی“ کچی غالب ڕاگەیاندووە کە خۆی هەڵواسیوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوشتنی سۆما کە خێزانداریش بووە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (٤٠ ڕۆژ)، لانیکەم ٥ ژن لە پارێزگای کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.