ناڕەزایەتی ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و پێنج پارلمانتەری پارلمانی ئەورووپا لە سەر کوشتنی کۆڵبەرانی کورد

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵرۆژی شۆرشی گەلانی ئێران، ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان مەحکووم کرد.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٥:١٣

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵرۆژی شۆرشی گەلانی ئێران، ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان UNPO و پێنج نوێنەری پارلمانی ئوروپا بە تویت کردن لە پێگەی تویتەری خۆیان، کوشتنی کۆڵبەرانیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە مەحکووم کرد.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵڕۆژی شۆرشی گەلانی ئێران، لاپەڕەی فەرمی ڕێكخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان بە بڵاوکردنەوەی تویتی تایبەت بە کۆڵبەران نوسیویە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا ٧١ کۆڵبەری کورد کوژراون و ١٦٠ کۆڵبەری دیکە بریندار کراون، ئەو کارە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان ناتەبایە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پێستر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ زایینیدا ٧١ کۆڵبەر کوژراو ١٦٠ کەسی دیکە بریندا کراون.

دوای بڵاو کردنەوەی ئەو تویتە لەلایەن UNPO، پێنج ئەندام پارلمانی ئوروپا بە ناوەکانی “پیتێر سارواما، کلؤنک فیلکین ئیشتاین، جولی وارد، ئانتۆنیۆ پانزاری و پاول تلیکا“  ئەو تویتەیان ریتویت کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ کۆڵبەران دووپات کردەوە.

ئەو چالاکییە بۆ پشتگیری کۆڵبەران  بە هەشتەگی KurdishLivesMatter_Kolbar# دەستی پێ کردووە و چالاکانی کوردیش چالاکانە بەشدارییان تێدا کرد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە