لاوێکی هەڵگری بڕوانامەی ماستەری کۆمپیوتەر لە ڕوانسەر خۆی هەڵواسی
هەنگاو: لاوێکی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە شاری ڕوانسەر بە هۆی کێشەی ماڵی و دۆخی نالەباری ئابووری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢٧ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٠:٠٥
هەنگاو: لاوێکی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە شاری ڕوانسەر بە هۆی کێشەی ماڵی و دۆخی نالەباری ئابووری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٥ی فێوریەی ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشا بە ناوی "ئومید محەمەدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی سەید موراد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ڕوانسەر ڕایگەیاند کە ئومید محەمەدی هەڵگری بڕوانامەی ماستەری کۆمپیوتەر بووە و لە نیو دووکانەکەی خۆیدا (دووکانی چاککردنەوەی کۆمپیۆتەر) خۆی هەڵواسیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە بە هۆی کێشەی ماڵی و دۆخی نالەباری ئابووری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناوبراو لە نیو دووکانێکی کرێدا ئیشی کردووە و هەر لەوێش خۆی هەڵواسیوە.