بانگکرانی وریا غەفووری دوای کاردانەوەی بە نیسبەت لێدوانێکی جەواد زەریف
هەنگاو: وریا غەفووری یەکێک لە یاریزانانی بەناوبانگی تۆپی پێ و ئەندامی یانەی ئیستقلالی تاران دوای کاردانەوەی بە نیسبەت لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئێران لە
هەنگاو: وریا غەفووری یەکێک لە یاریزانانی بەناوبانگی تۆپی پێ و ئەندامی یانەی ئیستقلالی تاران دوای کاردانەوەی بە نیسبەت لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ فەلستین و حیزبوڵڵا، لەلایەن فدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە بانگ کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژی دووشەممە(٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ فێوریەی ٢٠١٩) وریا غەفوری یاریزانی کوردی یانەی ئیستقلالی تاران لەلایەن حراسەتی فدراسیۆن تۆپی پێی ئێرانەوە بانگ کرا و و ئەو جۆرەی میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە لەوانەیە چەند جاری دیکەش بانگ بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەل ئەنجام بدرێت.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لیدوانێکدا وتویە“ئێمە شانازی دەکەین بە بۆنەی خەڵکی فلستین لەژێر گوشاردان“
وریا غەفوری لە وڵامدا لە ستۆری ئینستاگرامدا نوسیویە: ”ئێمە لە ژێر فشاردانین، ئەوە خەڵکی ئاسایین کە لە ژێر گوشاردان“.
بانگکرانی وریا غەفوری دوای ئەوەیکە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردو، پەیامنێری دەنگ و ڕەنگی ئێران لە وریای پرسی کە تۆ پۆستی سیاسیت داناوە، ئایا لە ئاکامەکانی ناترسی؟
وریا لە وڵامدا وتی کە بەو قسانە خوێ لە سەر برینی خەڵک دەکەن و ئەوە قسەی راستیە کە من کردوومە، بۆچی بترسم.