لاوێکی سەقزی دەستبەسەر کرا، لە ٢٠ ڕۆژدا ٢٠ کەس دەستبەسەر کراون

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی سەقزییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:٤٣

 

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی سەقزییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئارام بەهرامی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ئارام بەهرامی خێزاندار و باوکی منداڵێکە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر  کراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە