هاووڵاتییەکی تەمەن ٦١ ساڵی خەڵکی بانە دەستبەسەر کرا

١٧ سەرماوەز ٢٧١٨، ٠٩:٠٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦١ ساڵی خەڵکی بانە لەلایەن ناوەند ەئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵێک کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری بانە ڕۆژی پێنج شەممە (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٦ی دێسامبری ٢٠١٨) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” شەریف عەبدوڵڵاهی“ تەمەن ٦١ ساڵ و مجێوری گوندی ”نیروانی“ ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووە.

شەریف عەبدوڵڵاهی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەمە سێهەم جارە ئەو هاوولاتییە کوردە دەستبەسەر دەکرێت. ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردووش بە تۆمەتی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و ڕێگەدان بۆ کەڵک وەرگرتن لە بڵیندگۆی مزگەوتی گوندی نیروانی بانە کە ناوبراو مجێوری بووە ، بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی درووشم و سروودی نیشتمانی و هەر وەها هاوکاری کردنی خوشکەزاکەی بە ناوی ئەمیر حەسەنزادە کە شەوی بڵاو کردنەوەی ئەو درووشم و سروودانە ، ئەو چاوەدێری مزگەوتەکە بووە ،  دەستبەسەر و بۆ ماوەی یەک مانگ لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.

لە شەوی ١١ی جۆزەردان شەریف عەبدوڵلاهی کە باری تەندروستی خێزانەکی ناجێگیر بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزشیکی بۆ شاری سەقز بردبوو، خۆشکەزاکەی بە ناوی ئەمیر حەسەن زادە لە شوێنی خۆی دانابوو، بەڵام ئەو شەوە کەسێک کە وێدەچێت پێشمەرگە بووبێت چۆتە ناو مزگەوتەکە و سروودی نیشتمانی بڵاو کردۆەتەوە و ڕۆژی دواتر شەریف دەستبەسەر و خۆشکەزاکەشی بە ناوی ئەمیر لە ترسی هێزە ئەمنیەکان وڵاتی بە جێ هێشتبوو.
هەروەها ئەو هاووڵاتییە بەساڵاچووە بەهاری ئەمساڵیش بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر و و بۆ ماوەی ۲۱ ڕۆژ لە بەندیخانەی ئیتلاعات دەسبەسەر و ئەشکەنجە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە