ژنێکی لاو لە مەهاباد خۆی کوشت

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:٥٢

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٨ / ٢٤ی فیوریەی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”شەوبۆ بایزیدپەناه“ تەمەن ١٨ ساڵ لە گوندی قوڵقوڵەی مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە ساڵی ڕابردوو لە گەڵ کەسێکی دانیشتووی گوندی قوڵقوڵە ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوبۆ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە