دەستبەسەرکرانی ٣٢ هاووڵاتیی کورد لە مانگی فێوریەی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، کرێکاری و مەدەنی لەلایەن ناوەندە

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:١٧

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، کرێکاری و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی فێوریەی ٢٠١٩ دا لانیکەم ٣٢ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە زۆربەیان هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەیان چالاکی سیاسی بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین هاووڵاتیان لە پارێزگای سنە تۆمار کراون کە لەو مانگەدا ٢١ هاووڵایی کورد دەستبەسەر کراون. هەروەها لە پارێزگای کرماشان ٨ کەس و لە پارێزگای ئورمیەش ٣ کەس دەستبەسەر کراون.

لە کۆی ئەو ٣٢ کەسەی کە دەستبەسەر کراون، ٢٢ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، ٣ کەسیان بە هۆی چالاکی میدیایی، ٤ کەسیان بە هۆی چالاکی مەدەنی و ٢ کەس بە هۆی چالاکی کرێکاری و مەزهەبی دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەر کرانی دوو کەسیش نادیارە.

لە نیو دەستبەسەر کراواندا دوو ژن، مامۆستایەکی قوتابخانە، مامۆستایەکی ئایینی و هونەرمەندێک بوونیان هەیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە