لە مانگی فێوریەدا، حوکمێکی سێدارە و ٤٣ ساڵ بەندکران بە سەر هاووڵاتیانی کورد سەپاوە
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا ، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە، حوکمی بەندکران .
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا ، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە، حوکمی بەندکران و سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠١٩ دا ، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دادگایی کراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١١ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی ٤٣ ساڵ و سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها، هاووڵاتییەکیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری لەگەڵ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاە.
لە کۆی ئەو ١٢ کەسەی کە حوکمیان بەسەردا سەپێندراوە، ٦ کەس خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٤ کەس خەڵکی پارێزگای سنە، و دوو کەسیش خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان و خوراسانی ڕەزەوی بوون.