دوو کەس لە پیرانشار دەستبەسەر کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردو دا دو وهاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

٢١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:٢٧

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردو دا دو وهاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی یەکشەممە (١٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٠ی مارسی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”قادر محەمەدپووری“ تەمەن ٢٨ سال و ”عێزەت مەحموودی“ تەمەن ٣٩ ساڵیان دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەرڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە چارەنووسیان نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە