حوکمی ١٦ ساڵ بەندکران و دورخستنەوە بە سەر سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ سەپێندرا
هەنگاو: دەزگای قەزایی ئێران حوکمی بەندکران و دوورخستنەوەی بە سەر سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بەشاری مەریوانی سەپاند.
هەنگاو: دەزگای قەزایی ئێران حوکمی بەندکران و دوورخستنەوەی بە سەر سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بەشاری مەریوانی سەپاند.
بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆرشی مەریوان سی چالاکی کوردی دانیشتووی شارەدێی ”نێ“ی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ١٦ سال بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو سێ هاووڵاتیە بە شێوەی خوارەوە حوکم دراون:
بریار کاوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکران.
هۆشیار کەسرایی حوکمی ٦ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ سیستان و بەلووچێستان.
وریا فەرەجی حوکمی ٥ ساڵ بەندکران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاند ئەو سی هاووڵاتیە بە نیسبەت ئەو حوکمانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیەوە و چاوەرێی حوکمی دادگای پێداچوونەوە دەکەن.
هوشیار کەسرایی و وریا فەرەجی ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧١٨/ ١١ ژووئیە ٢٠١٨) و بریار کاوە سەرەتایی پاییز ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون و دواتر بە دەنانی بارمتە ئازاد کرابوون.