دەستبەسەرکرانی ٨ کەس لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی هەرسین
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی نەورۆزی کاکاوەند و بەرێوەبەرەکانیان دەستبەسەر کردووە.
٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢١:١٣
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی نەورۆزی کاکاوەند و بەرێوەبەرەکانیان دەستبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٧ی رەشەممە ٢٧١٨/ ١٨ی مارس٢٠١٩) نزیک ٢٠٠ هێزی ئەمنیەتی هێرشیان کردووەتە سەر ڕێوڕەسمی نەورۆزی کاکاوەند و گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و ٨ کەس لە بەرێوبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوەکان بە ناوی عەلی ڕەزایی و یوسف کاکاوەندی بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
بڕیار وابوو ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ١ تا ٣ی نیوەڕۆ لە ئاوایی زەرگەرانی شاری هەرسین بەڕێوە بچێت.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان ئیزنیان نەداوە کە ڕێوەڕەسمەکەش بەڕێوەبچێت و بڵاوەیان بە خەڵکەکە کردووە.