دەستبەسەر کرانی ٦٠٨ کەس لە ساڵی ٢٧١٨ دا

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی کوردیدا سەدان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٢٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٥٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی کوردیدا سەدان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (٢٠ی مارسی ٢٠١٨ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٩) سەدان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، کرێکاری و مەدەنی دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ٦٠٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١١ مامۆستای قوتابخانە و مامۆستای زانکۆ، ٣٩ ژن، ٢ پارێزەر و ١٨ منداڵ لە کوردستان دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتی وەپاڵدراوە

چالاکانی سیاسی: ٣٥٧ حاڵەت کە دەکاتە ٥٩٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

چالاکانی مەدەنی: ١٣٦ حاڵەت کە دەکاتە ٢٢٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

چالاکانی کرێکاری: ٣٧ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

چالاکانی مەزهەبی: ٣٣ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

کۆڵبەران: ٣٣ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٥ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

هاووڵاتیانی باشوور و باکووری کوردستان: ١٢ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

 

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٢٦٠ حاڵەت کە دەکاتە ٤٣٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

پارێزگای ئورمیە: ٢٤٥ حاڵەت کە دەکاتە ٤٠.٥٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

پارێزگای کرماشان: ٧٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٢٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

پارێزگای ئیلام: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ١.٥٪ی کۆی دەستەبسەر کراوەکان.

پارێزگای خوراسان: ٣ حاڵەت.

پارێزگای لوڕستان: ٣ حڵەت.

باشووری کوردستان: ٨ حاڵەت.

باکووری کوردستان: ٤ حاڵەت.

 

لە کۆی ئەو ٦٠٨ کەسەی کە دەستبەسەر و ناسنامەیان بۆ هەنگاو بۆ ڕوون بووەتەوە، ٣٩ کەسیان ژن، ٢ کەسیان پارێزەر، ١١ کەسیان مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ و ١٨ کەسیان منداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە