دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە ئیلام و مەریوان

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی مەریوان و ئیلام دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد.

٧ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:٢٥

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی  ئێران لە شارەکانی مەریوان و ئیلام دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٧ی خاکەلێوە ٢٧١٩/ ٢٧ی مارس ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکیان بە ناوی پەیمان شەوقی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان شەوقی لە گوندی خاو میراوا و بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سی شەممە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هاووڵاتیەکی کوردیان بە ناوی حەیدەر ئەحمەدی  بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە