خۆکوشتنی سەربازێکی خەڵکی سەقز لە ئورمیە

هەنگاو: گەنجیکی کورد لە کاتێک دا لە پادگانێکی شاری ئورمیە سەرقاڵی سەربازی بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

١٢ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٠:٢٤

 

هەنگاو: گەنجیکی کورد لە کاتێک دا لە پادگانێکی شاری ئورمیە سەرقاڵی سەربازی بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٩ی مارسی ٢٠١٩) سەربازێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “مەزهەر خۆش قشلاخی” کوری ڕەحمان بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەزهەر بە هۆی تووش بوون بە خەمۆکی و کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو گەنجە سەقزیە لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتەش لە ئورمیە سەرباز بووە و هەر لەوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی سالی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی) لانیکەم ٧ سەربازی کورد خۆیان کوشتووە و یان بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە